درێژەی خوپیشاندانەکان لەدژی چاکسازی لە سیستمی دادپەروەری ئیسڕائیل
یەکشەممە ۱۳-۰۱-۱۴۰۲   |  02-04-2023
بە هەزاران هاووڵاتیی ئیسڕائیلی ڕۆژی شەممە ١٢ی خاکەلێوە، بۆ سێزدەهمین حەفتەی بەردەوام، لە شاری “تێلاڤیڤ”ی پایتەخت هاتنە سەر شەقامەکان و لە دژی گەڵاڵەی چاکسازی لە سیستمی دادپەروەری دەوڵەتی نێتانیاهوو، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
ئەم خۆپیشاندانە لەحاڵێکدا بەڕێوەچووە کە بێنامین نێتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، فەرمانی بە ڕاگیرانی ئەم گەڵاڵەیەی بە شێوەی کاتی دابوو. شایانی باسە، خۆپیشاندەران بە بەدەستەوە گرتنی ئاڵای وڵاتەکەیان لە ناوەندی تێلاڤیڤ ڕێپیوانیان کردووە و هاوکات درووشمی دێمۆکڕاسیان سەرداوەتەوە. ناڕازییان هەروەها بە هەڵگرتنی چەندین تابڵۆ بە ناوەڕۆکی “دەوڵەتی نێتانیاهوو یەکێک لە دەستەڕاست ترین دەوڵەتەکانی مێژووی ئیسڕائیلە” لەئاست ئەم گەڵاڵەیە ناڕەزایەتییان دەربڕی.