فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی لە ئیسرائیل
هەینی ۱۹-۱۲-۱۴۰۱   |  10-03-2023

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی فرانس پرێس، دژایەتییەکان لەگەڵ بەرنامەی چاکسازی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ناوەندی دادپەروەری ئەم وڵاتە ڕۆژبەرۆژ پەرەدەستێنێ و ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕەشەممە کە لە لایەن ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتەوە بە “ڕۆژی خوڕاگری نیشتمانی لەدژی دیکتاتۆری” ناوزەد کراوە، بە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئیسرائیل هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی ئەم خۆپیشاندانه، رێگەکانی سەر بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی “بێن گۆریۆن” و هەروەها زۆربەی شەقامەکانی شاری تێلاڤیڤ بەستراوە. شایانی باسە ناڕازییان لەڕێگەی بەستنی شەقامەکان و لێدانی هۆڕن و هەروەها بە دەستەوە گرتنی ئاڵای ئیسرائیل، لە بەرامبەر ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پۆلیس، درووشمی “دێمۆکڕاسی و ئازادی”یان سەرداوەتەوە.