فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی خۆپیشاندانەکان لەدژی نتانیاهوو لە ئیسرائیل
یەکشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۱   |  12-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتی دۆیچە وێلەی ئاڵمان، بەدەیان هەزار کەس لە هاووڵاتییانی ئیسرائیلی، ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕێبەندان بۆ شەشەمین حەفتەی بەردەوام، لە شاری “تێلاڤیڤ”ی پایتەخت، لەدژی بەرنامەی چاکسازی دادپەروەری دەوڵەتی نتانیاهوو، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان خوازیاری ڕاگیرانی چاکسازی لە سیستمی دادپەروەرین کە دەوڵەتی ئیسرائیل بەڵێنی دابوو. بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی ئیسرائیل گەڵاڵەی پێداچوونەوە بە سەر سیستمی دادپەروەری ڕادەستی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کردووە و لە ئەگەری دەنگ پێدان بەم گەڵاڵەیە، پەرلەمان دەتوانێ بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای ئیسرائیل هەڵوەشێنێتەوە. خۆپیشاندەران ئەم هەوڵە بە ئاڕاستەی لەناو چوونی سەربەخۆیی دادپەروەری و لاوازکردنی ڕۆڵی ناوەندەکانی یاسایی لە ئیسرائیل دەزانن. جێگەی ئاماژەیە، بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە بە نیشانەی رێزگرتن لە یادی قوربانیانی هێرشی تێرۆریستی لە ئورشەلیم، یەک دەقە بێدەنگیان ڕاگرت و پشتیوانییان لە بنەماڵەی قوربانییان کردووە.