درێژەی دەستبەسەرکردنی خەڵکی جوانڕۆ؛ ئاشکرابوونی ناوی ٢١ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو
چوارشەممە ۱۴-۱۰-۱۴۰۱   |  04-01-2023
لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە،لە ماوەی سەرلەئیواری ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی بەفرانبار و بەرەبەیانیی سێشەممە، ١٣ی بەفرانبار، ٩ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی ڕامسین ڕەحیمی ١٦ ساڵە، فەرهاد مەنووچێهری، فەرزاد مەجیدی، ساسان بەهرامی، ئەرسەلان نەزەری، میکاییل وەیسی، یەحیا مورادی، حیسام محەممەدیتەبار و نەوید مورادی کە هەردووکیان تەمەن ژێر ١٨ ساڵ بووە و هەروەها ڕامسین ڕەحیمی، تەمەن ١۶ ساڵ، لەلایەن ئەو هێزانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفێندراون.
شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی ئەم دەستبەسەرکراوانە لە بەردەستدا نییە.