درێژەی دەستبەسەرکردنی شەریفە محەمەدی هەڵسووڕاوی کرێکاری لە زیندانی سنە
چوارشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۲   |  07-02-2024
زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستگیرکردنی هەڵسووڕاوی کرێکاری شەریفە محەممەدی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ڕەشت تێدەپەڕێت.
تا ئێستاش لە ژووری تاکەکەسیدایە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت. تەنها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندییەکی کورتی لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکەیدا هەبووە.
هەروەها دۆسیەیەک بۆ سیروس فەتحی، هاوسەری شەریفە محەمەدی تۆمارکراوە، هۆکارەکەی بۆ بەدواداچوون بووە بۆ بارودۆخی هاوسەرەکەی بەمەبەستی زانینی پرۆسەی دەستگیرکردن و تۆمارکردنی دۆسیەی ئەمنیەتی لەدژی ناوبراو.