فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان
هەینی ۳۰-۱۰-۱۴۰۱   |  20-01-2023

لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، هێزەکانی ڕژیم لانیکەم چوار هاووڵاتی دیکەیان لە شارەکانی بۆکان، سنە، دێهگۆلان و کامیاران دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی مانگی بەفرانبار، هێزەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان، هاووڵاتییەکی ئەمشارەیان بە ناوی [سادق ئاهەنگەری] دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازتووەتەوە. هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی  شاری سنە بە ناوی “شۆرش نورالڵهی” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. هەروەها،  ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی “شایان سادقی” لە شاری دێهگۆلان دەستبەسەر کرا. شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی “عادل ئەحمەدی” خەڵکی ئاوای “ئەڵەک”ی سەر بە کامیاران، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.