فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان
شەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۳   |  11-05-2024

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ڕەشید ڕەحیمی، شارام نانەوا و زاهیر” (ناوبانگ نادیار) خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە بە بەکاربردنی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە، هەمان ڕۆژ دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “هێمن ئیبراهیم حەمزە”، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “قەرەگۆل” سەر بە شاری بۆکان و “ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور”، خەڵکی گوندی “ئالیکەند” سەر بەو شارە و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم سێ هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.