فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان
دوشەممە ۲۲-۰۵-۱۴۰۳   |  12-08-2024

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، سەلام خزرنژاد خەڵکی گوندی گردەبن لە ناوچەی لاجانی سەر بە پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە و بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدوواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و و دامەزراوە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون وەڵامێکی دیاریکراوییان لەو بارەیەوە بدەنەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتنی و چارەنووسی سەلام خزرنژاد لەبەر دەستدا نییە.