فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەرکردنەکان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان
یەکشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۱   |  11-12-2022

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی مزەفەر شابازی هاوڵاتی خەڵکی دەڕەشاری سەربە شاری ئیلام ـیان لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕفاند.
هەروەها دوو هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی مستەفا نەورووزی یاریزانی پێشووی تیمی مەسجد سلێمان و عەلیڕەزا بەیگپوور خەڵکی شاری دێهلوڕان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران.
شیاوی باسە، مستەفا نەورووزی بەبۆنەی نەدانی فیلمی کامێرای دوکانەکەی بە هێزە ئەمنییەکان، دەستبەسەر کراوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە ١٦ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هاوڵاتییەکیان بەناوی دانیال محەممەدی خەڵکی شاری ڕوانسەر دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی رژیم لە کرمانشا گواستەوە.
هەرلەم پێوەندییەدا، لە بلواری تاقەوسانی کرمانشا هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی هاوڵاتییەکیان بەناوی ئەمیرحسێن بەرخوردارپوور بەتەقەی ڕاستەوخۆ بریندار و دەستبەسەر کرد.