درێژەی مانگرتنی بازاڕییان لە بەندەر گەناوە
دوشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۲   |  11-12-2023
بازاڕییانی بەندەر گەناوە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز بۆ شازدەهەمین ڕۆژی بەردەوام، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە بازاڕییان و خاوەن گەمییەکانی بەندەر گەناوە، بە داخستنی دووکانەکان و ڕێپێوان لە ئاستی ئەمشارە، لەئاست بارودۆخی نالەباری ژیانیان و ڕێگە نەدان بە هاوردە کردنی شتومەکەکانیان لە گومورکەوە، بۆ جارێکی دیکە ناڕەزایەتییان دەربڕی.