درێژەی مانگرتنی كرێكارانی نه‌وتی كه‌نگان
شەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۱   |  18-06-2022
ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شێركه‌تی نه‌وتی كه‌نگان، بۆ دوازده‌یه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی شۆرای باڵای كاری ڕژیم و وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی نوێنەری كرێكاران، سه‌ره‌ڕای وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ په‌یمانكاری ئه‌و شێركه‌ته ڕایگه‌یاندووه، چی دیكه حه‌قی بیمه‌ی ئه‌و كرێكارانه پێیان نادرێت. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی په‌یمانکاری شێركه‌تی پارساش كه له فازی ١٩ی كه‌نگان خه‌ریكی كارن له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی چه‌ند مانگی ڕابردوویان، به‌و ناڕهزیایهتییانهوه په‌یوه‌ست بوون و ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه.