درێژەی مانگرتنی کامیونداران لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۰۸-۰۹-۱۴۰۱   |  29-11-2022
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كامیونداره بارهه‌ڵگره‌كان بۆ چواره‌مین ڕۆژ له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه كۆماری ئێسلامی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كامیونداره‌كان له سنووری باشماخ، له شاری کرماشان، له مەرەند، له کاشان، له قەزوین، كرماشان،هه‌مه‌دان، بەندەرعەباس، ئیسفەهان و زۆربه‌ی شاره‌كان له ڕۆژی چواره‌مدا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه كۆماری ئێسلامی و بۆ پاڵپشتی كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كانی خەلکی ئێران ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.