فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی مانگرتنی کریکارانی ناوچەیی موخابراتی یەزد
دوشەممە ۰۳-۰۵-۱۴۰۱   |  25-07-2022

كرێکارانی موخابه‌راتی ناوچه‌یی له‌ ئوستانی یه‌زد لە درێژەی نارەزایەتیەکانی خۆیان لە ماوەی رابردوودا، سەرلەبەیانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی گەلاوێژ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم و پشتگوێ خرانی داواكارییه‌كانیان، كاره‌كانیان راگرت و كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتیان بەرێوە برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێکارانی موخابه‌رات له‌ به‌رانبه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دامه‌زراندنیان و هه‌روه‌ها زیاد نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ و خوازیاری وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م مافه‌ داراییه‌كانی دیكه‌یان بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌ ڕۆژانی داهاتوودا په‌ره‌ به‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئه‌ده‌ن.