فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی مانگرتنی کرێکارانی پێترۆشیمی بەندەر خومەینی
یەکشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۱   |  29-01-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، مانگرتنی هەزار و ٥٠٠ کەس لە کرێکارانی پێترۆشیمی بەندەر خومەینی و بە سەدان کرێکاری شیرکەتەکانی پێترۆشیمی لە ناوچەی تایبەتی ماەشەهر کە لە حەفتەی ڕابردووەوە دەستی پێ کردووە، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان هەروا درێژەی بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی، خوازیاری بەستنی گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خاوەن کارن کە گەڵاڵەکەی ساڵی ٨٤ لە لایەن دەوڵەتی ئەحمەدی نژادەوە پەسەند کرابوو و هەتا ئێستا بە کردەوە دەرنەهاتووە.