درێژەی مانگرتنی کرێکارانی کانگای مس لە سیرجان
شەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۱   |  11-02-2023
کرێکارانی کانگای “مس”ی درخشان تەختی گومبەزی سیرجان، ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕێبەندان، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لە ڕۆژی هەینییەوە لەئاست نەدرانی حەقدەست، حەقی بیمە و مەزایای سەرجەم کرێکارانی ئەم ناوەندە، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و لەچوونەوە سەر کارەکانیان خۆیان بواردووە.