درێژەی ماوەی دەستبەسەر کرانی ژینا مۆدەرێس گورجی
شەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۲   |  20-05-2023
ماوەی دەستبەسەر کرانی “ژینا مۆدەرێس گورجی” ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە، بۆ یەک مانگی دیکە درێژکراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم حوکمە لەحاڵێکدا دراوە کە ناوبراو نزیک بە چل ڕۆژە لە ناوەندی بارهێنان و پەروەردەی شاری سنە ڕاگیراوە. شایانی باسە، ژینا مۆدەرێس گورجی لەگەڵ تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی درۆینە” بەرەوڕوو بووەتەوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو پێشتر لە دادگای ڕژیم لە شاری سنە بە تۆمەتی “هەوڵدان لەدژی ئاسایشی نیشتمانی” لەڕێگەی پێکهێنانی گرووپی نایاسایی مەحکووم کرابوو. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە ڕفێندرابوو.