فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی نارەزایەتیەکان لە ئیکوادۆر
یەکشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۱   |  26-06-2022

خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئیكوادۆر به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، خۆراك و پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی دیكه‌ی ژیان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ له‌و وڵاته‌دا درێژه‌ی هه‌یه‌ و هه‌تا ئێستا ٣ كه‌س له‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌ سه‌دان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ دژی سه‌رۆك كۆماری ئیكوادۆر له‌ ڕۆژی ١٣ی ژوئه‌ن له‌ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و ژیانی ئاسایی له‌ شاری “كیتۆ” كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دادنرێت و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی په‌كی كه‌وتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری، كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی خۆراك و پێداویستیه‌كانی ژیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و تاوان له‌و وڵاته‌ بوون.