درێژەی ناڕه‌زایه‌تیەکانی كرێكارانی په‌یمانكاری خارك و عه‌سه‌لوویه
شەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۱   |  23-07-2022
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌شی ده‌ریاوانی و هه‌نارده كردنی نه‌وتی خارك و عه‌سه‌لوویه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به پشتگوێ خرانی داواكارییه‌كانیان كۆ بوونه‌وه. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كرێكارانی مانگرتوو ڕایانگه‌یاندووه، له كاتێكدا كه ده‌بێت ٨٠ له‌سه‌دی پاره‌ی بیمه‌كانیان له لایه‌ن شێركه‌تی نه‌وته‌وه دابین بكرێت، به‌ڵام له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته‌وە مافەکانیان پێشل كراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مەش، كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته چه‌ندین جار له سه‌ر بێکەیفیەتی خواردنەکانی ڕۆژانه‌یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕییوه، به‌ڵام خواستەکانیان هه‌تا ئێستاش جێبه‌جێ نه‌كراوه.