فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیی و مانگرتنی کرێکارانی قامیش بڕی حەوت تەپە
دوشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۱   |  13-03-2023

بەپێی ڕاپۆرتی ڕەهەندی سەربەخۆی کرێکارانی حەوت تەپە، کرێکارانی ئەم دامەزراوەیە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام لەچوونەوە سەر کارەکانیان خۆیان بواردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و دەست لەکار کێشانەوە لە کار، لە ئاست، جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. کرێکارانی ناڕازی ڕۆژی دووشەممە بە وتنەوەی درووشمی “هەموو پێکەوە بۆ وەدیهاتنی مافەکانمان خۆڕاگری دەکەین”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.