درێژەی ناڕەزایەتیی پەرەستارانی نەحۆشخانەی ڕەزا لە مەشهەد
یەکشەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۳   |  18-08-2024
پەرەستارانی نەۆشحانەی “ڕەزا” لە مەشهەد، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیارێ جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی خوازیاری جێبەجێ کرانی پێنج خواستی سەرەکی پەرەستاران لەوانە،”بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای ناساندنی پەرەستاری”، “نەمانی زێدەکاری زۆرەملێ بەپێی یاسای دیوانی دادپەروەری ئیداری”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای گەشەپێدان و نەمانی هەرچەشنە حاڵەتێکی دەرکردن”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی گەڵاڵەی کارە سەخت و زیانبارەکان و ئیمکانی خانەشین کردنی پەرەستاران بە ٢٠ ساڵ پێشینەی کاری”، “زیاد کردنی پشوودانی ڕۆژانی جێژن و بۆنەکانی دیکە بە مەرەخەسی ساڵانە و هەروەها کەمکردنەوەی سەعات کاری” بوون.