لە درێژەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە شارەکانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی خەرمانان، پەرەستارانی ناڕازای لە چەند شاری دیکەی ئێران، دەستیان لەکار کێشایەوە و لەشوێنی کارەکانیان دەستیانداوەتە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە درێژەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە شارەکانی ئێران، پەرەستارانی کەنگان، کرماشان، گورگان، شیراز و بووشێهر، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە: “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای ناساندنی پەرەستاری”، “نەمانی زێدەکاری زۆرەملێ بەپێی یاسای دیوانی دادپەروەری ئیداری”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای گەشەپێدان و نەمانی هەرچەشنە حاڵەتێکی دەرکردن”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی گەڵاڵەی کارە سەخت و زیانبارەکان و ئیمکانی خانەشین کردنی پەرەستاران بە ٢٠ ساڵ پێشینەی کاری”، “زیاد کردنی پشوودانی ڕۆژانی جێژن و بۆنەکانی دیکە بە مەرەخەسی ساڵانە و هەروەها کەمکردنەوەی سەعات کاری”، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.