فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتی کرێکارانی رەسمی شیرکەتی گازی پارسی جنوبی
شەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۱   |  07-01-2023

ڕاپۆرتەکانی ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبار ئاماژە بەوە دەکەن کە کرێکارانی رەسمی شاغل لە ٣٤ سەکۆی بەرهەمهێنانی گاز لە ناوچەی پارسی جنوبی، لە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگەوە لە ناڕەزایەتی بە پێرانەگەیشتن بە خواستەکانیان دەستیان داوەتە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیەکانیان هەروا بەردەوامە.
شایانی باسە، لە ٣٧ سەکۆی بەرهەمهێنانی گاز لە ناوچەی پارسی جنووبی، تەنیا سێ سەکۆ لەوانە [SPD1]، [SPD8] و [SPD14D]، لەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا بەشدارییان نەکردووە. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری بەکردەوە دەرهاتنی ماددەی ١٠ی قانونی (وەزایف و ئێختیارات)ی
وەزارەتی نەوت و پەرداخت کردنی [بەک پی]، لابردنی ماڵیاتی زۆرتر لەسەر حەقدەستەکانیان، دانی پاداشی خانەنشینیان، باشتر کردنی خزمەتگوزاری ریفاهی وەک بێهداشت و دەرمان، هەڵوەشانەوەی ئەساسنامەی سندووقی نەوت و بردنەسەرێی ئاستی حەقدەستەکانیان بوون.