فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ڕفاندنی هاووڵاتییان لە شاری بۆکان
چوارشەممە ۲۴-۱۲-۱۴۰۱   |  15-03-2023

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “محەممەد یووسفی”، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردووش دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی “هیوا ڕەحیمپوور” پەرستاری یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە و “سەلاحەدین شەریفی”، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون.