درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە ئەهواز
چوارشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۳   |  27-11-2024
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی سەرماوەز، پەرەستاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەی پسپۆڕی “ئانکۆلۆژی” بەقایی ٢ی ئەهواز، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، لە بەرامبەر شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزیش، نزیکەی ٤٠٠ کەس لە کارمەندانی نەخۆشخانەی خۆمەینی ئەهواز لەوانە: پەرەستاران، تێکنێسیەنی ژووری نەشتەرگەری، تەسیسات و خزمەتگوزاری، دەستیان لەکار کێشابوویەوە و لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندابووە کۆبوونەوە.