فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکانی کرێکارانی ئەرکانی سالسی شیرکەتەکانی حەفاری
شەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۲   |  09-03-2024

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەممە، کرێکارانی حەفاری ئەرکانی سالسی شیرکەتی میللی حەفاری ئێران، کە لە دەکەڵە نەوتیەکانی ژمارە ٤٧، ٢٧، ٨٦ و ٣١ کار دەکەن، لە ناڕەزایەتی بە زۆلم و ستەمی هەموو ڕۆژەی کۆماری ئیسلامی، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
ئەو کرێکارانە خوازیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لەوانە: تەرخانکردنی بون کارت، لابردنی پەیمانکار، خێراکردنی جێبەجێکردنی هەموارکردنەوەی پلانی ریزبەندی کارەکان، بە لەبەرچاوگرتنی سیستەمی دادپەروەرانە لە پەرداخت و خێراکردنی پڕۆسەی پێدانی کارتی نەوت بوون.