فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی
هەینی ۱۲-۰۵-۱۴۰۳   |  02-08-2024

ئەمڕۆ هەینی ١٢ی گەلاوێژ، ئاگری دارستانەکانی دەوروبەری شاری سەلاسی باوەجانی (دەرێ، ملەسۆژین، زەڵمەسوور و کیسەڵە) سەر بە پارێزگای کرماشان، تا ئێستا درێژەی هەیە و هەوڵی گرووپە خۆبەخشەکانی خەڵک لە سەلاسی باوەجانی و شارەکانی دەوروبەری بەمەبەستی کونتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکەش تا ئێستا بەردەوامە و بەبێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە، ناوەندە پەیوەندیدرەکان تا ئێستا هیچ کردەوەیەکیان بەمەبەستی کونتڕۆڵی ئاگرەکان و یان لانیکەم هاوکاری و یارمەتی گەیاندن بە گرووپ و ناوەندە خۆبەخشەکانی خەڵک نەبووە. جێگای ئاماژەیە، ئەو ئاگرکەوتنەوە لە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژەوە دەستی پێکردووە.