فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ هاووڵاتی ژنی به‌هایی له‌ ئیسفه‌هان
سێشەممە ۰۲-۰۸-۱۴۰۲   |  24-10-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١١ هاووڵاتی ژنی به‌هایی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به‌بێ هیچ هۆکارێک له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١١هاووڵاتی ژنی به‌هایی كه‌ ناوی ٩ كه‌سیان به‌ریتیه‌ له‌: “یگانه روحبه‌خش”، “موژگان شاهڕه‌زایی”، “په‌ره‌ستوو حه‌كیم”، “یگانه ئاگاهی”، “به‌هاره‌ لوتفی”، “شانا شه‌وقی فه‌ر”، “نگین خادمی”، “نێدا عێمادی”، “نێدا به‌ده‌خش” و “ئاره‌زوو سوبحانیان” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به ‌توندووتیژیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌لووپه‌لی شه‌خسیان دا گیراوه‌.