ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ندین ئه‌ندامی سپای پاسداران له توركیە
چوارشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۱   |  15-06-2022
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، “میت” ڕێكخراوی ئه‌منییه‌تی توركیە بە شێوەی هاوکات له ١٨ شاری ئه‌و وڵاته، چه‌ندین ئه‌ندامی سپای پاسداران و سپای قۆدسی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوی ئه‌منییه‌تی توركیە ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی به‌رپرسانی نیزامی سپای پاسداران بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له وڵاتانی دنیا، ده‌ستپێكردووه و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون ئه‌ندامی سپای قۆدس بوون و به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده تیرۆریستییه بووه.