لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری “سەرپول زەهاب“ به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست گرانی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ركراون یەک لەوا : دۆكتۆر “عه‌لی دڵباخته” كه‌سایه‌تی خۆشناوی ئه‌و شاره.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه به هۆی كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست گرانی پێداویستییه‌كانی خوراك، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه كه دۆكتۆر “عه‌لی دڵباخته” كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناوی شاری سه‌رپول زەهابە و له ناوچه‌ی “ئه‌زگه‌له” خزمه‌تگوزاری به بومه‌له‌رزه لێداروان ده‌كات. به پێی دوایین زانیاریی، به هۆی کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ئه‌زگه‌له” له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان، ئیتلاعات ناچار بووه ناوبراو ئازاد بكات، به‌ڵام له چاره‌نووسی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی دیكه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستا نییه.