شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانی شاره‌كانی ئێران لەوانە ئه‌ندیمشك، ئیزه، دزفوول، جونقان، كرماشان، سه‌رپێڵی زه‌هاو، لوڕستان، ئیسفه‌هان، شاری كورد، و ماهشههر…، له ناڕه‌زایه‌تی به گرانبوونی لەڕادەبەدەری پێداویستیەکانی ژیان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كانی ئه‌و شارانه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه له لایه‌ن هاووڵاتییانی ئه‌و شارانه‌وه تۆمار كراوه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له چه‌ند شارێكدا هه‌تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی هه‌بووه و له زۆربه‌ی ئه‌و شارانه دروشمی دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ڕژیمه ده‌وترایه‌وه. جێی ئاماژەیە کە رژیم لە ترسی پەرەسەندنی ئیعتراز و نارەزایەتی له تاران و كه‌ره‌ج هێزێكی زۆری ئه‌منیەتی له سەر شه‌قامه‌كان دامەزراون و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌هۆی گرانبوونی نرخی لەڕادە بەدەری پێداویستیەکانی ژیانیان ده‌ستی پێكردووه.