فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دواخرانی حوکمی ئێعدامی کامڕان مامەندی لە زیندانی تەورێز
یەکشەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۲   |  02-07-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی مەهاباد لە زیندانی ناوەندیی تەورێز بەناوی “کامران مامەندی” بۆ ماوەی دوو مانگ دواخرا. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و بنەماڵەکەی لە هەوڵدان کە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو وەربگرن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕ، سزای سێدارەی کامران مامەندی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە دواخرا. شایانی باسە، کامران مامەندی ڕۆژی هەینی ٩ی پووشپەڕ بۆ بەندی تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز گواسترابووە و بڕیاروابوو کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە بدرێت. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کامران مامەندی، ١٢ ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی تەورێز گواسترابووەوە. ناوبراو لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.