دواخرانی حەقدەست و مەزایای کرێکارانی شیرکەتی دارووگەر
چوارشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۳   |  15-05-2024
کرێکارانی شیرکەتی دارووگەر باس لە دواخرانی بڕی چەندین مانگ حەقدەست و مەزایای دواخراویان دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شیرکەتی دارووگەر دەڵێن چوار مانگە حەقدەست و مەزایاکانیان پەرداخت نەکراوە و ئەمەش بووەتە هۆی سەخت بەڕێوەچوونی ژیانیان. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن، داوا لە بەپرسانی پەیوەندیدار دەکەین جوابدەرەوەی کێشە و گرفتەکانمان بن.