دوایین ئاماری برینداربووانی زاهێدان لە ساڵوەگەری هەینی خوێناوی ئەمشارە
شەممە ۰۸-۰۷-۱۴۰۲   |  30-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێری حاڵ وەش کە ڕاپۆرتی تایبەت بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بڵاو دەکاتەوە، ڕۆژی هەینی ٧ی ڕەزبەر، لە حاڵێکدا کە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە ڕێگەی باتۆم و تەقەی ڕاستەوخۆ، بەرەووڕوی خەڵک دەبوونەوە، لانیکەم ٢٩ هاووڵاتیی لەوانە ٨ منداڵ بە سەختی بریندابوون.
شەوی ڕابردووش هاووڵاتییەک لە ناوچەی شیرئاباد، گوللە بەر زگی کەوتووە و برینداربووە. شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم لە شەقامەکانی “خەیام و ڕازی” بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی ساچمەیی هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی ناڕازی و ژمارەیەک لە ناڕازاییان بریندار بوون.