فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دووهەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی لاوان
شەممە ۱۲-۱۲-۱۴۰۲   |  02-03-2024

کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە دوورگەی لاوان، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ڕەشەممە، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەت نەوتی لاوان، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.