فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دووهەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی کرێکارانی کارگەی “ئێم دی ئێف” تاهیرخانی
یەکشەممە ۰۶-۱۲-۱۴۰۲   |  25-02-2024

کرێکارانی کارگەی “ئێم دی ئێف” تاهیرخانی، روژی یەکشەممە ٦ی ڕەشەممە، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی ئەم ناوەندە، ڕۆژی ڕابردووش لەئاست وەدینەهاتنی مافەکانیان دەستیان دابووە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون کە لەگەڵ کەمتەرخەمی بەرپرسانی ئەم شیرکەتە بەرەوڕوو ببوونەوە. شایانی باسە، کرێکارانی ئەم ناوەندە سەنعەتییە لە دووهەمین ڕۆژی ئێعتڕازەکانیان، لەگەڵ داخرانی دەرگاکانی ئەم شیرکەتە بەرەوڕوو بوونەتەوە و بەرپرسانی شیرکەت، ڕێگەیان بە چوونەژوورەوەی ئـەم کرێکارانە نەداوە.