دوو برای خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کران
چوارشەممە ۲۳-۰۹-۱۴۰۱   |  14-12-2022
ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی سەرماوەز، زوبەیر زاهیری، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوەدەسبەسەر کرا.
هەروەها ٢٤ کاتژمێر پێشتر و لە ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی سەرماوەز، زانکۆ زاهیری، تەمەن ٢٨ ساڵ بەهەمان شێوەی براکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە گیراا.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە ناڕوونە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەم ڕاستایەدا بێ ئەنجام ماوەتەوە.