فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوو مامۆستای قوتابخانە لە شاری سنە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا
یەکشەممە ۰۲-۰۲-۱۴۰۳   |  21-04-2024

لەم دوایییانەدا مەجید کەریمی لە ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە و کەڵاتەرزان و مەسعوود فەرهیختە، لە مامۆستایان و ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی پیشەیی ئیسلامشاری کەرەج لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە سزای سێ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە و ئەو سزایە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خاکەلێوە پێیان ڕاگەیێندراوە.
بەپێی یاسای کەمکردنەوەی سزاکان، سزای سێ مانگ بەندکران بۆ ئەو دوو مامۆستایە بە سزای پێبژاردنی هەشت ملیۆن تمەن پارە گۆڕدراوە.
مەسعوود فەرهیختە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ و دوای کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕینی مامۆستایانی پارێزگای سنە بۆ ئازادیی مامۆستایانی دەستبەسەرکراو لە کاتی گەڕانەوە بۆ پارێزگای ئەلبۆرز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
هەروەها مەجید کەریمی ئێوارەی ئەو ڕۆژە کە بەمەبەستی بەدواداچوون سەبارەت بە چارەنووسی مەسعوود فەرهیختە ڕۆیشتووەتە پێش بینای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
لە دەنگی دادگای ئەو دوو چالاکە پیشەیییەدا، بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، وتاردان و پاڵپشتی لە مامۆستایانی بەندکراو بە نموونەکانی سزا نێو بردراون.
شایەنی باسە کە مەسعوود فەرهیختە و مەجید کەریمی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی چالاکییە پیشەیییەکانیان چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بانگ کراون و هەڕەشە و لێپرسینەوەیان لێکراوە.