دوو منداڵی تر لە کرمانشا ڕفێندران
یەکشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۱   |  11-12-2022
دوو منداڵی خەڵکی کرمانشا، بە ناوەکانی شاهۆ گودەرزی و سینا کەرەمی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران و چارەنووسیان ناڕوونە.
شەوی دووشەممە، ١٤ی سەرماوەز، لە درێژەی ڕاپەرین و خۆراگری خەڵک لە شاری کرمانشا، دوو قوتابی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوەکانی شاهۆ گودەرزی و سینا کەرەمی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندران.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو منداڵە لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوای کرمانشا ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.