فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دۆزرانەوەی تەرمی ٢٣ کەس لە خەڵکی ڕۆهێنگیا لەناو دەریا
هەینی ۲۰-۰۵-۱۴۰۲   |  11-08-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەرمی ٢٣ کەس لە خەڵکی ڕۆهێنگیا کە لە ئەیالەتی “ڕاخین”ی میانمار ڕایان کردبوو، بەدوای ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان لە ڕۆژی یەکشەممە دۆزرایەوە.
شایانی باسە، ئەم بەلەمە هەڵگری زیاتر لە ٦٠ کەس بووە و بەهۆی ئەم ڕووداوە، ٣٠ کەس بێسەروشوێن بوون و ٢٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە، لەم ڕووداوەدا تەنیا ٨ کەس لە مردن ڕزگاریان بووە. شیاوی ئاماژە پێدانە کە ساڵانە بە هەزاران کەس لە خەڵکی ڕۆهێنگیا بە مەبەستی گەیشتن بە مالێزی یان ئەندۆنێزی، لە ڕێگەی دەریاوە خۆیان دەگەیەنە ئەم وڵاتانە و لەم ڕێگەیەدا بە سەدان کەس گیانیان لەدەست دەدەن یاخود بێسەروشوێن دەبن.