سه‌رچاوه‌کانی مه‌غریب ڕایانگه‌یاندووە، ته‌رمی 13 هاووڵاتی سهنیگالییان له لێوارئاوەکانی ئەم وڵاتە دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ٥٠ كه‌سی دیكه به به‌له‌مێك له دوورگه‌ی كه‌ناری له ده‌روازه‌ی ئۆرووپا و له ئۆقیانووسی ئاتلانتیك به‌نیاز بوونه به‌ره‌و ئۆرووپا بپه‌ڕنه‌وه.
شایانی باسە، بەلەمی ئەم کۆچبەرانە به‌هۆی ئه‌وه‌یکە توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌و ژماره‌ی نه‌بووه، وه‌رگه‌ڕاوه و له ئه‌نجامیشدا نقووم بووه و ژماره‌یه‌كی زۆریان خنكاون، كه ده‌گوترێ ١٨ كه‌سن، به‌ڵام تا ئێستا توانراوه ته‌رمی ١٣ كه‌سیان بدۆزنه‌وه. جێگای ئاماژەیە، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، نزیكه‌ی ٩٠٠ كۆچبه‌ری نایاسایی كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌فریقایی و باشووری بیابان بوون له ده‌ریا سنوورییەكانی مه‌غریب رزگاركراون. هه‌روه‌ها ٤٠٠ كه‌س له ئاوه‌كانی هه‌رێمی رزگار كراوە.