دۆزینەوەی تەرمی ٥ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە نەجەف ئاوا
یەکشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۱   |  10-07-2022
ڕۆژی هەینی١٧ی پووشپەڕ تەرمی پێنج کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی خەڵکی شاری نەجەف ئاوا سەر بە ئۆستانی ئیسفەهان کە لە ژێرزەمینی ماڵەکەیاندا هەڵواسرابوون دۆزرایەوە.
تەرمی ئەو پێنج کەسە کە بریتین لە ” ژنێکی بە ساڵاچوو، دوو کچ، کوڕێکی لاو و منداڵێک، لە حاڵێکدا دۆزراونەتەوە کە زیاتر لە چەند حەوتووە مردوون. هەتا ئێستا لە هۆکاری هەڵاوسانی ئەو کەسانە هیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە. بەهۆی بێکیفایەتیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان رۆژ بە رۆژ لە حالی پەرەسەندن دایە و داوێنی کۆمەڵگای ئێران و کوردستانی گرتووەتەوە و ڕۆژانە چەندین کەس پەنا بۆ خۆکوژی دەبەن.