دیدار و چاوپێکەوتنی چالاکانی سێنفی موعەلیمان لەگەڵ محەممەد حەبیبی
یەکشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۱   |  12-02-2023
بەپێی ڕاپۆرتی شوڕای رێکخراوی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران، کۆمەڵێک لە چالاکانی سێنفی مۆعەلیمان، هەڵسووڕاوانی کرێکاری و مەدەنی، لەگەڵ “محەممەد حەبیبی” وتەبێژی کانونی سێنفی موعەلیمانی ئێران دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چاوپێکەوتنە بەدوای ئازادی محەممەد حەبیبی ئەنجام دراوە و لەم دیدارەدا چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی “موعەلیم نابێ زیندانی بکرێت”، “ئێعدامەکان ڕابگرن” و چەندین پلاکاردی دیکە بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە دەستبەسەر کردنی موعەلیمان وێنا کراوە. هەروەها کۆمەڵێک لە چالاکانی سێنفی موعەلیمان و چالاکانی مەدەنی رۆژی شەممە ٢٢ی ڕێبەندان لەگەڵ “مەسعوود فەرهیختە” دەبیری شوڕای هاوئاهەنگی رێکخراوی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد.