دیپۆرتکردنەوەی چالاکێکی سیاسی لە تورکیەوە بۆ ئێران
پێنجشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۰   |  17-02-2022
بە پێی هەواڵی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چالاکێکی سیاسی بە ناوی ”سەعید میرزایی” تەمەن ٤٥ساڵ و خەلکی گوندی ”گوندەک مەڵای” سەر بە شاری ورمی، کە لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەندانەوە لە گەڵ بنەمالەکەی لە هەرێمی کوردستانەوە چوبوونە تورکیە، لەلایەن وڵاتی تورکیەوە دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە و لە ئێران دوای ماوەیەک دەسبەسەرکردن لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ بەندی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە.
شایانی باسە هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر کاتی دیپۆرتکردنەوەی ئەم چالاکە سیاسییە و هەروەها چارەنوسی بنەماڵەکەی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.