دەرکرانی سومەیە ئەختەر شومار چالاکی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان لەسەر کارەکەی
یەکشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۳   |  26-05-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سمەیە ئەختەرشومار، مامۆستای خەڵکی گوندی (ڕواڕ) سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان کە ١٧ ساڵی ڕابردوو وانەوتنەوەی لە خوێندنگاکانی ئەم شارەدا هەیە لە ئیشەکەی دوورخرایەوە.
لیژنەی پێڕاگەیشتنی سەرپێچییە ئیدارییەکانی پارێزگای کوردستان، سزای دەرکردنی ئەم مامۆستایە بە بێ ئامادەبوونی سومەیە ئەختەر شومار و پارێزەرەکەی و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی سەلمێندراو دەرکردووە. لە نموونەی تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی سومەیە ئەختەرشومار، ئاماژە بە پۆشینی جل و بەرگی کوردی و پەیوەندی دانی جل و بەرگی کوردی و بڵاوکردنەوەی بابەتی ورووژێنەر لە کەناڵی پیشەیی مامۆستایان، کراوە.