دیوانی دادی کارگێڕیی کۆماری ئیسلامیی ڕژیم، بڕیاری دەستەی ناوەندیی هەڵبژاردنی ڕێکخراوی پەروەردە و بارهێنان سەبارەت بە دوورخستنەوە لە کاری فرمێسک فەتاحی، لە مامۆستایانی پەروەردە و بارهێنانی مەریوانی پشتڕاست کردەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،حوکمی لەسەر کار دوورخرانی فرمێسک فەتاحی، مامۆستای خەڵکی مەریوان لە پەروەردە و بارهێنان بە بڕیاری لقی ٢٩ی دیوانی دادی کارگێڕیی کۆماری ئیسلامی ڕژیم، یەکلایی کراوە.
شایانی باسە، فرمێسک فەتاحی مانگی ڕەشەممەی ١٤٠١، لەلایەن دەستەی ناوەندیی هەڵبژاردنی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کارەکەی دوور خرابووەوە. ئەو مامۆستایە دوای وەرگرتنی حوکمی دەرکرانەکەی، بە تۆمارکردنی ناڕەزایەتیی خۆی لە دیوانی دادی کارگێڕی داوای پێڕاگەیشتنی دووبارە و پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی کردبوو.