فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەرکرانی مەتین فەرامەرزپوور لە زانکۆی فێردەوسی مەشهەد
دوشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۲   |  09-10-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر، “مەتین فەرامەرزپوور” خوێندکاری قۆناغی کارناسی باڵای فەلسەفە، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ کۆمیتەی ئینزباتیی زانکۆی فیردەوسی مەشهەد، بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ گوشار خراوەتە سەری و دوای قەبووڵنەکردنی، سزای دەرکرانی لە زانکۆ پێی ڕاگەیەندراوە.
بێبەشکردنی ئەو خوێندکارە لە خوێندن، لە حاڵێکدایە کە مەتین ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی ساڵی پێشوو، بەهۆکارێک کە “تێکدان یان زیانگەیاندن بە پلانەکانی زانکۆ و شوێنی خەوتنگە و حەوانگەی خوێندکاران” ناوبردراوە، بۆ ماوەی دوو تێرم لە درێژەدانی بە خوێندن دوورخرابووەوە. مەتین فەرامەرزپوور، لە ماوەی ڕابردوودا دوای بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەکرانەوەی پۆرتاڵی فێرکارییەکەی زانیویەتی کە بێجگە لەو دوو تێرمەی پێشتر، دۆسیەیەکی تازەی بۆ سازکراوە. شایەنی باسە، ناوبراو لە ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری پارەکە، هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”، لە مافی چوونەژوورەوەی بۆ حەوانگەکانی زانکۆی فیردەوسی مەشهەد، بە ڕای شوورای ئینزباتی ئەو زانکۆیە ڕێگری لێ کرابوو.