دەرکردنی حوکمی ئیددیعانامە بۆ هاوڵاتییەک لە بیجاڕ
شەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۱   |  24-12-2022
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دانش مەولودی دانیشتووی شاری بیجاڕ، چەند مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکان و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم، دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیارد و نۆ سەد ملیۆن تمەن ئازاد کرابوو، بەڵام ئێستا لەگەڵ داواکاری دووبارەکردنەوەی تاوان و دەستگیرکردن روبەرو بوەتەوە .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دانش مەولوودی لە رێکەوتی ٢٤ی مانگی سەرماوەز، لە لایەن دادگای ڕژیم لە شارێ بیجاڕ بریاری دەستبەرکرانی بۆ دەرچوو بوو.