فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەسبەسەردنی ٦ تازەلاو لە سنە،مەریوان و کەڵاتەرزان
یەکشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۱   |  04-12-2022

شەش منداڵ لە شارەکانی سنە و مەریوان و کەڵاتەرزانی سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێندراون. ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی سەرماوەز، دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی قانع لوتفی و کاروان محەممەدی خەڵکی گوندی “دادانە کەمانگەر” هەردووکیان تەمەنیان ١٧ ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری سنە ڕفێندراون.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی سەرماوەز، ئاڵا دەستی، تەمەن ١۵ ساڵ لە گۆڕەپانی ئێقباڵ “ئازادی” ی شاری سنە لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە.
هەر لە درێژەی ڕەوتی ڕفاندنی منداڵانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، لە شاری مەریوان ڕۆژی دووشەممە، ٧ی سەرماوەز، ئەشکان دووستی، تەمەن ١٧ ساڵ لەسەر کارەکەی واتە گەڕەکی “تەپەی مووسک” ڕفێندراوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
ڕۆژی یەکشەممە، ۶ی سەرماوەزیش، کارۆ فەتحی و ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەز، پێشەوا ئەحمەدی، کە هەردووکیان تەمەنیان ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی نگڵ لە ناوچەی کەڵاتەرزان سەر بە شاری سەوڵاوا بوون، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم ٦ کەسە نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.