دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری زاهدان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە
پێنجشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۰   |  10-03-2022
رۆژی چوارشەممە ١٨ی رەشەممە، میرمناڵێکی تەمەن ١٦ساڵ خەڵکی زاهدان، بەناوی ”مازیار شەبەخش” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە لێدان و کوتان دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار راگوێزرا. هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوینی راگیران و هەروەها تۆمەتی وەپاڵنراوی ناوبراو زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.