فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەسبەسەرکردنی ٥ هاووڵاتی لە ناڕەزایەتیەکانی ئەمڕۆی مامۆستایان لە شاری کەرەج
یەکشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۰   |  20-02-2022

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە دوای کۆبوونەوە ناڕەزایەتیە کانی رۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندان کە لە سەر بانگەوازی شورای هاوئاهەنگی رێکخراوی سینفی مامۆستایان لە زوربەی شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو، پینج کەس لە بەشدارانی کۆبوونەوەی ئیعترازی شاری کەرەج دەسبەسەر کران. ناوی چەند کەس لە گیراوەکان بریتین لە” شەبنەم بەهارفەر”، ”ئازادە موختاری”، ”زەهرا ئاجرلو”،”جەمشید سالمی”. تا ئامادە بوونی ئەم هەواڵە لە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو ٥ هاووڵاتییە زانیاریەک بڵاو نەبۆتەوە.